“تورکیا ڕۆژانە لە ڕۆژئاوا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات”



مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕەخنەی لە لێدوانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا گرت سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە.

عەبدی دەڵێت “بەیاننامەکەی سەرۆکی تورکیا باس لەو شەڕە دەکات کە بووەتە هۆی بڕینی سەرچاوەکانی ئاو، کارەبا و ڕێگاوبان و وێرانبوونی ژێرخان و مزگەوتەکان و قوتابخانەکان، بەڵام حکومەتەکەی ڕۆژانە “کۆمەڵکوژی” لە سوریا ئەنجام دەدات.

عەبدی باس لەوە دەکات “کە داگیرکەری تورکیا ڕۆژانە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات”.

لە بەیاننامەیەکدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کارەکانی ئیسرائیلی لە دژی حەمماس بە کۆمەڵکوژی ناوبرد و ڕایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل وەک ڕێکخراوێک ڕەفتار بکات، ئەوا هەڵوێستی دژی ئەویش هەمان هەڵوێستی دژ بە ڕێکخراوەکان دەبێت.

وتیشی “کوشتنی خەڵکی مەدەنی ڕەنگدانەوەی ڕێکخراوەکانە، ئەوان هیچ کارێک لە دژی خەڵکی سڤیل لە ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس بە ڕەوا نازانن.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا هەفتەی ڕابردوو بانگەشەی ئەوەی کرد، ئەو دوو هێرشبەرەی کە بۆمبیان لە بەردەم وەزارەتی ناوخۆی تورکیا تەقاندەوە، لە سوریاوە سنوری وڵاتەکەیان بەزاندووە و لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانەوە هاتوون.

فیدان ئاماژەی بەوەشکرد، وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشە، مافی تورکیایە هێرش بکاتە سەر ناوەندەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە عێراق و سوریا.

لە 5ی مانگی دەوە تورکیا دەیان هێرشی ئاسمانی و زەمینی دژی کوردەکانی سوریا ئەنجامداوە و بە تایبەتیش ژێرخانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی کردووەتە ئامانج.

ئیسرائیل بۆردومانی سووریاشی کرد
پێشت ئیسرائیل بۆردومانی سووریاشی کرد
عێراق هاوکارییەکانی بۆ غەززە ڕەوانەکرد
دواتر عێراق هاوکارییەکانی بۆ غەززە ڕەوانەکرد
ەیوەندیدار