ئیسرائیل بۆردومانی سووریاشی کرد



حکومەتی سووریا رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆردوومانی فڕۆکەخانەکانی دیمەشقی پایتەخت و فڕۆکەخانەی حەلەبی لە وڵاتەکەیان کردووە.

تاوەکو ئێستا سوپای ئیسرائیل هیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەو هێرشانە بڵاونەکردووەتەوە. هاوکات سەرچاوە خۆجێیەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەکان بە مەبەستی پەکخستنی هاوکارییەکانی ئێرانە بۆ سووریا.

بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا، هەردوو فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و حەلەب لەکارکەوتوون، لە بەرامبەریشدا بەرگریی ئاسمانیی سووریا وەڵامی هەردوو هێرشەکانی داوەتەوە.

وەزارەتی گواستنەوەی سووریا لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیلەوە رایگەیاندووە، تیمەکانیان چوونەتە شوێنی رووداوەکە لە هەردوو شوێنەکە، لە لێکۆڵینەوەکانیاندا زیانەکانی هێرشەکە دیاری دەکەن.

لە ساڵی 2011 وە ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشی ناوبەناو بۆ سەر ئەو فرۆکەخانانە بە بیانووی گەیاندنی هاوکارییەکانی ئێران بە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد.

“کێشەناوخۆییەکان هۆکارن بۆ لاوازی هەرێم لە بەغدا”
پێشت “کێشەناوخۆییەکان هۆکارن بۆ لاوازی هەرێم لە بەغدا”
“تورکیا ڕۆژانە لە ڕۆژئاوا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات”
دواتر “تورکیا ڕۆژانە لە ڕۆژئاوا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات”
ەیوەندیدار