تورکیا “ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی عێراق و هەرێم”



ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی وزەی حکومەتی تورکیا ڕایگەیاند، ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی عێراق و هەرێم و هەموو ئامادەکارییەکان تەواو بوون.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو ئامادەکارییەکانی بۆری نەوتی عێراق- تورکیا تەواو بوون و بۆرییەکە ئامادەیە بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق و هەرێم لەڕێگەی بەندەری جیهانەوە.

وەزارەتی وزەی تورکیا باسی لەوەکردووە، داوای هەناردەکردنەوەی نەوتیان لە عێراق کردووە بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ٢٥ی ئازاری ئەمساڵەوە، بە بڕیاری دادگای پاریس، هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە ڕاگیراوە.

پێشتریش کۆمەڵەی کۆمپانیاکانى نەوتى هەرێم ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٠٠ ڕۆژدا و بەهۆی ڕاگرتنی فرۆشتنی نەوتەوە، حەوت ملیار دۆلار زیان بەر هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و کۆمپانیاکانی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوت کەوتووە.

ئەردۆغان: بەردەوامدەبین لە هێرشەکان
پێشت ئەردۆغان: بەردەوامدەبین لە هێرشەکان
وێنە؛ دەست بەسەر 10 هەزار و 300 کلکی ڕێویدا گیرا
دواتر وێنە؛ دەست بەسەر 10 هەزار و 300 کلکی ڕێویدا گیرا
ەیوەندیدار