ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی کێشەی فەلەستینەوە کۆدەبێتەوە



بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڵاوی کردووەتەوە، بڕیارە سبەی هەینی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی کێشەکانی فەلەستین و ئیسرائیلەوە کۆببێتەوە.

ئاماژەبەوەکراوە، لەکۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و دۆسییەی فەلەستین بەتایبەتی دەکرێت.

ستیڤان دۆجاریک وتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، زیاتر لە هەزار بینا و یەکەی نیشتەجێبوون لە کەرتی غەززە بەتەواوی خاپور بوون و نزیکەی ٥٦٠ یەکەی نیشتەجێبوونی دیکەش زیانی زۆریان بەرکەوتووە و بۆ ژیان تێدا کردن گونجاونین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ١٢ هەزار و ٦٣٠ بینا و باڵەخانە و شوێنی نیشتەجێبوون بەپلەیەکی کەمتر زەرەر و زیانیان بەرکەوتووە.

هێرشەکانی بزوتنەوەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل لەژێر ناوی “زریانی ئەقسادا پێ دەنێتە ڕۆژی پێنجەمەوە کە لەوەلامدا ئیسرائیل هێرشێکی چڕ و بەرفراوانی ئاسمانی کردووەتە سەر غەززە و هەندێکجار هێرش دەکاتە سەر ئامانجەکانی لە باشوری لوبنان لە نزیک میسر.

پەڕلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نا ئاسایی ئەنجام دەدات
پێشت پەڕلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نا ئاسایی ئەنجام دەدات
ئێران لە کوێی شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستیندایە؟
دواتر ئێران لە کوێی شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستیندایە؟
ەیوەندیدار