فێستیڤاڵی نێودە‌وڵە‌تی گە‌لاوێژ لە سلێمانی دەستپێدەکات



بڕیارە سبەینێ فێستیڤاڵی نێودە‌وڵە‌تی گە‌لاوێژ لە سلێمانی دەستپێبکات کە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
فێستیڤاڵی ئەمساڵ بە‌دروشمی (ئازادی.. بە‌ردە‌وام) کاتژمێر ٩:٣٠ی سە‌رلە‌بە‌یانی رۆژی ١٢-١٠-٢٠٢٣، بیست و شە‌شە‌مین فێستیڤاڵی نێودە‌وڵە‌تی گە‌لاوێژ لە‌ھۆڵی ھۆتێل ڕامادا بە‌ڕێوە‌دە‌چێت.
لە فێستیڤاڵەکەدا دیداری شیعر، چیرۆک و لێکۆڵینەوە بەڕێوەدەچن. هاوکات تەوەرێکی تایبەت بە (رۆشنبیریی رەخنەیی و ترساندنی سیاسی) بەڕێوەدەچیت کە تێیدا نۆ توێژینەوە لەلایەن کەسانی ئەکادیمی و بەناوبانگی کوردستان و عێراق و وڵاتانی عەرەبی و ئێران پێشکەش دەکرێن.
هەر لە یەکەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا پێشانگایەکی کتێب بە بەشداریی ٦٠ دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە دەستپێدەکات.
پرۆگرامەکەی فێستیڤاڵەکەش بەم شێوەیەیە:

حکومەتی هەرێم دەربارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت کۆدەبێتەوە
پێشت حکومەتی هەرێم دەربارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت کۆدەبێتەوە
ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانە
دواتر ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانە
ەیوەندیدار