خەڵك؛ هۆكاری گران بوونی نرخی دۆلار ئاشكرادەكات



نرخی دۆلار ئەمڕۆ گەیشتە 164 هەزار دینار، بەڵام دوانیوەڕۆ نرخەكەی دابەزیوەتەوە بۆ 161 هەزار دینار و وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەش ئاشكرای دەكات، كە گران بوونی دۆلار ڕەهەندی ناوخۆیی و دەرەكی هەیە.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار گەیشتە 164 هەزار دینار، بەڵام ئێستا دابەزیوەتەوە بۆ 161 هەزار و 750 دینار و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ هەردوو ڕەهەندی ناوخۆیی و دەرەكی.

ڕاشیگەیاند، ڕەهەندە ناوخۆییەكەی ئەوەیە، كە خەڵك جۆرێك لە دوودڵی هەیە بەرامبەر بە نرخی دۆلار ئەوەش بەهۆی مەترسییەكانی دۆخی ناوچەكە و دۆخی سیاسی عێراق و شەڕی فەلەستین، كە ئەمەش وای كردووە خەڵكی بترسن و پارەكانیان بكەن بە دۆلار.

ئاشكراشی كرد، هۆكاری بەرزبوونەوەی دۆلار لە ڕۆژی هەینییەوە، كە تا ئەمڕۆ زیاتر لە 5 هەزار چۆتە سەر بەهای دۆلار ئەو هەواڵە بوو، كە لە وواڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوكرایەوە و ئەوەش ترسی دروست كرد و خەڵك دۆلاری زۆریان كڕی و خواستێكی ناسروشتی لەسەر دۆلار دروست بوو.

جەختیشی كردەوە، بانكی ناوەندی سەركەوتوو نەبووە لە كۆنتڕۆڵ كردن و چاودێری كردنی بانكەكانی ناوخۆ بۆ بردنەدەرەوەی دۆلار، چونكە ئەم مانگە و مانگی ڕابردووش ڕۆژانە وەك خۆی بانكی ناوەندی بڕی دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە و كەم نەبۆتەوە و بەشی پێداویستی بازاڕیش دەكات، بەڵكو كێشەكە لەوەیە ئایا ئەو بڕە پارەیە دێتە ناو بازاڕەوە لەڕووی واقعییەوە؟ هەروەها بەشێكیشی پەیوەندی بە گەندەڵی و قۆرخكارییەوە هەیە.

“لە منداڵییەوە لە کوردستان بوین و خۆشەویستیمان لەدڵدایە”
پێشت “لە منداڵییەوە لە کوردستان بوین و خۆشەویستیمان لەدڵدایە”
هاتووچۆ فێڵێكی شۆفێران ئاشكرادەكات
دواتر هاتووچۆ فێڵێكی شۆفێران ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار