ئەگەری گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشەلۆنە هەیە



بەهۆی سەرنەكەوتنی ئینتەر میامی ئەمریكی بۆ پاڵاوتنەكانی كۆتایی خولی ئەمریكی، مێسی لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە و ئەگەری گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە بەشێوەی خواستن هەیە.

بەپێی هەواڵی میدیاكان، بۆ ماوەی 4 مانگی داهاتوو نابینین لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی یاری تۆپی پێ و خاوەنی خەڵاتی مۆندیالی 2022 یاری بكات، جگە لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین.

میدیاكان هۆكاری ئەوەشیان گێڕاوەتەوە بۆ ئەوەی “بەهۆی سەرنەکەوتنی ئینتەر میامی بۆ پاڵاوتنەکانی کۆتایی خولی ئەمریکی”.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، “لە ئەنجامی ئەو دۆڕانەدا ئەگەری ئەوە هەیە مێسی بگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی زستانەدا بەشێوەی خواستن”.

ژمارەی کوژراوان لە ئیسرائیل بەرز بووەوە
پێشت ژمارەی کوژراوان لە ئیسرائیل بەرز بووەوە
مەزڵوم كۆبانێ‌: توركیا بۆردومانی 145 ناوچەی مەدەنی كردووە
دواتر مەزڵوم كۆبانێ‌: توركیا بۆردومانی 145 ناوچەی مەدەنی كردووە
ەیوەندیدار