ماكرۆن بۆ هاندانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی دەچێتە قەتەر



وەزیری وەرزشی فەرەنسا ئاشكرای دەكات، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕۆژی چوار شەممە بە مەبەستی بەشداریکردن لە یاری پێش کۆتایی مۆندیال، كە لەنێوان (فەرەنسا و مەغریب) ئەنجام دەدرێت، دەچێتە قەتەر.

ئەمیلی ئۆدیا کاسترا، وەیزری وەرزشی فەرەنسا لە ڕادیۆی (فەرەنسا ئینفو) وتی، “ئێوارەی شەممە بەشداری یاری چارەکی کۆتایی کرد، کە تیایدا هەڵبژاردەی فەرەنسا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئینگلتەرای بردەوە”.

وتیشی، “ڕۆژی چوار شەممە لەگەڵ سەرۆک دەگەڕێمەوە، بەڵام هێشتا وردەکارییەکانی گەشتەکە یەکلایی نەکراوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوێنێ‌ شەممە سەردانی هەڵبژاردەی فەرەنسام كرد و گرنگی بە هەر چرکەیەکیان دەدەم و لە قۆناغی داهاتوودا دەبێتە سەرچاوەی هێز بۆ ئێمە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا پێش دەستپێکردنی مۆندیال وتوبووی، “ئەگەر کەروێشکەکان سەرکەون یان نا، ئەوا بەشداری قۆناغی پێش کۆتایی یان كۆتایی مۆندیال دەکات”.

ماکرۆن ئێوارەی شەممە، لە ڕێگەی “تویتەر”ەوە وتی: “پیرۆزبایی بۆ بلوز! هەموو وڵات پشتگیریتان دەکات: پێکەوە دەچینە کۆتایی. بۆ مەغریبییەکان: سڵاو لە سەرکەوتنە مێژووییەکەتان دەکەین. لە یاری پێش کۆتایی یەكتر دەبینینەوە”.

ڕۆڵی کۆمپانیای بەڕێز لە نۆژەنکردنەوەی ماڵی پیرەمێرد دا، بەرز دەنرخێنرێت
پێشت ڕۆڵی کۆمپانیای بەڕێز لە نۆژەنکردنەوەی ماڵی پیرەمێرد دا، بەرز دەنرخێنرێت
یەكێتی و پارتی لەسەر بایكۆتی حكومەت وەڵامی یەكتر دەدەنەوە
دواتر یەكێتی و پارتی لەسەر بایكۆتی حكومەت وەڵامی یەكتر دەدەنەوە
پەیوەندیدار