ڕۆڵی کۆمپانیای بەڕێز لە نۆژەنکردنەوەی ماڵی پیرەمێرد دا، بەرز دەنرخێنرێت


شارەزاو مامۆستایەکی بەشی تەلارسازی لە کۆلێزژی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی، دەڵێت؛ پێویستە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان رۆڵیان هەبێت لە نۆژەنکردنەوەی خانووە کۆنەکانی سلێمانیدا و لەم ڕووەشەوە هەوڵەکانی کۆمپانیای بەڕیز لە نۆژەنکردنەوەی  ماڵی پیرەمێرد بەرز دەنرخێنێت.

 

د. ئەمجەد قەرەداغی مامۆستای بەشی تەلارسازی لە کۆلیژی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی، لەبارەی خانووە کۆنەکانی شاری سلێمانییەوە ە بە(خەڵك) ڕاگەیاند، تا ئێستا چەندین جار داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم کردووە بۆ پاراستنی ئەو خانووانە، بەڵام هیچ کارێکی ئەوتۆ نەکراوە، ئەوان وەک ئەرکی خۆیان هەستاون بە دۆکیومێنتکردنی خانووەکان.

 

د. ئەمجەد دەڵێت “لە هەموو بۆنەیەکدا داوام کردووە کە دەبێت کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان و حکومەت خانووەکان نۆژە بکەنەوە، دەبێت حکومەت کۆمپانیاکان ناچار بکات تا هەر کۆمپانیایەک خانوویەک نۆژەن بکاتەوە”.

 

د. ئەمجەد قەرەداغی مامۆستای بەشی تەلارسازی لە کۆلیژی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی، هەوڵی کۆمپانیای بەڕێزی بۆ نۆژەکردنەوەی ماڵەکەی پیرەمێردی بەرز نرخاند، وەک یەکێک لەو کۆمپانیایانەی ڕۆڵی گرنگ و بەرچاوی هەبووە لە نۆژەنکردنەوەی ماڵی پیرەمێردی شاعیر لەسەر ئەستۆی خۆی، داواش دەکات سەرجەم وەبەرهێنەکان خانووەکان نۆژەن بکەنەوە، ئەگەر هەر وەبەرهێنێک تەنها خانوویەک نۆژەن بکاتەوە، ئەوا زۆرینەیان لە لەناوچوون دەپارێزرێن.

 

ساڵی ٢٠١٤ لەسەر داوای خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز، نۆژەنکردنەوەی یەکێک لە خانووە دێرینەکانی شاری سلێمانی کە خانووی شاعیر و فەیلەسوفی گەورەی کورد (پیرەمێرد) گرتە ئەستۆی خۆی، کە بە باشترین شێوە و بێ لادان لە نەریتی کۆنی خۆی لە لایەن ستافی شارەزا خانووەکە نۆژەنکرایەوە و لە ڕووخان پارێزراو ئێستا یەکێکە لە خانووە دیارو نۆژەنکراوەکان کە مێژووەکەی بووەتە ناسنامە بۆ شاری سلێمانی.

وەزیری بارزگانی هەرێم گەیشتە بەغدا
پێشت وەزیری بارزگانی هەرێم گەیشتە بەغدا
ماكرۆن بۆ هاندانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی دەچێتە قەتەر
دواتر ماكرۆن بۆ هاندانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی دەچێتە قەتەر
پەیوەندیدار