بەرپرسێکی تورکیا: ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە سوریا بە ئامانجی دابینکردنی ئاسایشی سنوورەکانە



ئیدارەی خۆسەری کوردی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا کاریگەری لەسەر هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش هەیە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە سوریا لەلایەن تورکیاوە پاش ئەوەدێت، کە ئەنقەرە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە دوو هێرشبەرەکەی لە نزیک باڵەخانەیەکی حکومی تەقینەوەیان ئەنجامداوە لە سووریاوە هاتوون.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەکرد، تاکە ئامانجمان نەهێشتنی ئەو هێزانەیە کە مەترسی لەسەر تورکیا دروست دەکەن، ئۆپەراسیۆنی زەمینی یەکێکە لە بژاردەکان بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسییە، بەڵام ئەوە تاکە بژاردە نییە بۆ ئێمە.

کاربەدەستانی تورکیا ڕایانگەیاندووە، هەر ژێرخان و دامەزراوەیەکی وزە لە عێراق و سوریا کە لەژێر کۆنترۆڵی پەکەکە و هەروەها یەکینەکانی پاراستنی گەلی کوردی سوریا-یەپەگە دایە، لە هەموو شوێنێک ئامانجی سەربازیی شەرعی ئێمەن، تورکیا لە ڕابردوودا هەرکات و لە هەر شوێنێک پێویست بوو ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە و ئەگەر پێویست بکات دووبارە ئەو ئۆپەراسیۆنانە بەردەوام دەبن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم ئۆپەراسیۆنانە لە چوارچێوەی مافەکانی بەرگریکردن لە خۆدا بەڕێوەدەچن کە یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆ نەهێشتنی هێرشە تیرۆریستییەکان بۆ سەر خاکی تورکیا و ئاسایشی سنوورەکان دەستەبەرکراون”.

هەروەها یەپەگە فراکسیۆنی سەرەکی هێزەکانی سوریای دیموکراتە کە هاوپەیمانی سەرەکی سەرکردایەتی ئەمریکایە و شەڕی داعش دەکات، ئەو پاڵپشتییەی ئەمریکا و هاوپەیمانانی دیکەی وەک فەرەنسا بۆ یەپەگە پێشکەشی دەکات، پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەنقەرەدا ئاڵۆز کردووە.

پێشتریش ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیدارەی خۆسەری کوردی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاندبوو، بەئامانجگرتنیان لەلایەن تورکیاوە کاریگەری نەرێنی لەسەر هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دەبێت.

ئیدارەی خۆسەری کورد داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ڕووسیا کرد کە “هەڵوێستی کاریگەر و ڕێگری لە دژی تورکیا” بگرنەبەر.

یەکشەممەی ڕابردوو، پارتی کرێکارانی کوردستان بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشێکدا ڕاگەیاند کە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا دوو ئەفسەر برینداربوون.

بڕیارێکی نوێ لەبارەی دۆلارەوە دەدرێت
پێشت بڕیارێکی نوێ لەبارەی دۆلارەوە دەدرێت
دەروازە نافەرمییەکانی سنووری هەرێمی کوردستان دادەخرێن
دواتر دەروازە نافەرمییەکانی سنووری هەرێمی کوردستان دادەخرێن
ەیوەندیدار