سوپای فەڕەنسا کاتی کشانەوەی لە نەیجەر ئاشکرا کرد



ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەی سوپای فەڕەنسا رایگەیاند، هێزەکانی فەڕەنسا لە نەیجەر لەم هەفتەیەدا دەست بەکشانەوە دەکەن ئەوەش دوای ئەوەی جیاوازی لەنێوانیان دروست بوو لەگەڵ ئەنجومەنی سەربازی نەیجەر لەدوای کودەتاکەی مانگی تەمووزەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، لەم هەفتەیەدا بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و سەلامەت و بە هەماهەنگی لەگەڵ نەیجەرییەکان دەستدەکەن بە ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە نەیجەر.

ڕاگەیاندنی کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی فەڕەنسا لە نەیجەر هەفتەیەک دوای ئەوە دێت کە باڵیۆزی فەڕەنسا لەو وڵاتە گەڕایەوە وڵاتەکەی لەژێر فشاری ڕژێمی فەرمانڕەوای نەیجەردا.

عەلی لامین زەین سەرۆک وەزیرانی نەیجەر سێشەممەی ڕابردوو سەرەڕای کشانەوەی لە نەیجەر فەڕەنسای تۆمەتبار کرد بەوەی کاردەکات بۆ ناسەقامگیری وڵاتەکەی، دەڵێت، “فەڕەنسا و دوژمنەکانی دیکەمان کاردەکەن بۆ ناسەقامگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری نەیجەر تێکدەدەن و ئەوەش لەلای هەمووان ڕوونە.

لایخۆیەوە، جەنەراڵ محەمەد تۆمبا وەزیری ناوخۆی نەیجەر ڕۆژی سێشەممە گومانی لەوە کرد کە فەڕەنسا بەنیازە بڕیارەکەی بۆ کشانەوەی هێزەکانی لەوڵاتەکەی جێبەجێ بکات و جەختی لەوە کردەوە کە پاریس پشتیوانی لە تیرۆر لەووڵاتە دەکات و وتی ” فەڕەنسا بەنیاز نییە بڕیارەکەی بۆ کشانەوە لە نیجەر جێبەجێ بکات و ڕێگریمان لێدەکات لە بەکارهێنانی سەرچاوەکانمان.”

تومبا وتیشی، ” ئەنجومەنی سەربازی لە نەیجەر ڕازی بووە بەو کاتەی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن داینا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە نایجەر.”

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕۆژی ۲۷ی ئەیلوول گەڕانەوەی سیلڤان ئیتی باڵیۆزی فەڕەنسای لە نەیجەرەوە بۆ پاریس ڕاگەیاند.

لە ٢٥ ی مانگی ئابی ڕابردوودا، دەسەڵاتدارانی سەربازی لە نەیجەر فەرمانیان دا باڵیۆزی فەڕەنسا لە وڵاتەکە دەر بکرێت ئەوەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ کردەوەکانی فەڕەنسا، کە پێچوانەی بەرژەوەندییەکانی نەیجەر دەبینرا و ماوەی ٤٨ کاتژمێریان پێدا تا وڵاتەکە جێبهێڵێت.

ئاسایشی هەرێم ئاماری مانگی نۆی ماددە هۆشبەرەکانی ڕاگەیاند
پێشت ئاسایشی هەرێم ئاماری مانگی نۆی ماددە هۆشبەرەکانی ڕاگەیاند
حکومەتی هەرێم بۆ پەرلەمانی عێراق: وەزیری دارایی ناتوانێت بێت بۆ بەغدا
دواتر حکومەتی هەرێم بۆ پەرلەمانی عێراق: وەزیری دارایی ناتوانێت بێت بۆ بەغدا
ەیوەندیدار