بومەلەرزە وڵاتێکی هەژاند و هۆشداری ڕوودانی تسۆنامی دەدرێت



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی ژاپۆن ڕایگەیاند ئەمڕۆ پێنجشەممە بومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی ٦.٦ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر دوورگەکانی ئیزۆی لە باشوری کەناراوەکانی تۆکیۆی پایتەخت هەژاندووە و  بەوهۆیەوە هۆشداری لە ڕوودانی تسۆنامی دەدرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی بەرێوەبەرێتی کەشناسی ژاپۆن بومەلەرزەکە کاتژمێر ١١ بەکاتی ئەو وڵاتە لەنزیک دوورگەی توریشیما لە باشووری ئیزۆ ڕوویداوە و ناوەندی بومەلەرزەکەش لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر بووە.

چاوەڕواندەکرێت ڕووددانی بومەلەرزەکە تسۆنامییەک بەبەرزی یاک مەتر بەدوای خۆیدا بهێنێت، بۆیە زانایانی کەشناسی هۆشداری دەدەن کە شەپۆلەکانی تسۆنامییە چاوەڕوانکراوەکە مرۆڤەکان ڕادەماڵێت.

کاربەدەستان داوایان لە دانیشتوانی ناوچەکە کردووە لە کەناراوەکە نزیک نەبنەوە و داوا لەو کەسانە دەکەن کە نزیکن لە دەریاوە زوو سەربکەون بۆ بەرزاییەکان و خزم و هاوڕێکانیان ئاگادار دەکەنەوە ئەگەر لە ناوچەکەدان ئەوا چۆڵی بکەن و بەجێی بهێڵن.

نرخی زێڕ زیاتر دابەزی
پێشت نرخی زێڕ زیاتر دابەزی
مەزڵوم عەبدی تۆمەتەکانی تورکیا ڕەتدەکاتەوە
دواتر مەزڵوم عەبدی تۆمەتەکانی تورکیا ڕەتدەکاتەوە
ەیوەندیدار