ڕۆژێكی دیكە بۆ خشتەی پشووە فەرمییەكان زیادكرا



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە زیادكردنی ڕۆژێك پشووی تایبەت بە ئێزدییەكان بۆ سەر خشتەی پشووە فەرمییەكان.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا چەند بڕیارێكی نوێی ڕاگەیاند، كە یەكێك لە بڕیارەكان تایبەتە بە ڕێكخستنی پشووە فەرمییەكان لە دامودەزگا فەرمییەكانی دەوڵەت.

بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، “ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا ڕۆژی ئێزدییەكان (جەژنی جما) كە دەكاتە 14ی 6ی هەموو ساڵێك، بكرێتە پشووی فەرمی لە تەواوی عێراق لە هەموو ساڵێكدا لەپێناو ڕۆڵەكانی گەلەكەمان لە هاووڵاتیانی ئێزدی”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ساڵانە، سەری ساڵی كۆچی و سەری ساڵی زایینی و یادی لەدایكبوونی پێغەمبەران (محەمەد- دروودی خوای لەسەربێت) و (عیسا- سەلامی خوای لەسەربێت) پشووی فەرمین.

لە 12 کاتژمێری رابردوودا چەند باران باریوە؟
پێشت لە 12 کاتژمێری رابردوودا چەند باران باریوە؟
چەند گوندێكی شارباژێڕ بۆردومان كران
دواتر چەند گوندێكی شارباژێڕ بۆردومان كران
ەیوەندیدار