چەند گوندێكی شارباژێڕ بۆردومان كران



ئێوارەی ئەمڕۆ چەند گوندێكی شارباژێڕ لەلایەن فڕۆكەی جەنگی توركیاوە بۆردومان كرا، لەكاتێكدا ئێوارەی دوێنێش ئەو ناوچەیە بۆردومان كرا.
پەیامنێری (خەڵك) لە شارباژێڕ ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ و لە نزیكە كاتژمبَرە 7ەوە گوندەكانی سنووری شارۆچكەی ماوەت لە شارباژێڕ بۆردومان دەكرێت و فڕۆكەی جەنگی بە ئاسمانی ناوچەكەوەیە و ترسی خستۆتە دڵی خەڵكی ناوچەكەوە.
بەپێی زانیارییەكان، بۆردومانەكە ناوچەكانی سنووری گوندی (شینكی و باساوێ و گەڵاڵە)ی گرترتەوە و تا ئێستا هیچ زیانێكی نەبووە.
لای خۆشیەوە، وەزارەتی بەرگری توركیا دان بە بۆردومان كردنی خاكی هەرێمی كوردستاندا دەنێت و لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، 22 پێگەیان لە چیاكانی (گارە، مەتین، قەندیل، ئاسۆس-شارباژێڕ) بۆردومان كردووە.
ئەمەش لە كاتێكدایە، شەوی رابردوو سنووری نێوان گوندی گەڵاڵە و سەفرە لە ماوەت لەلایەن فڕۆكەی جەنگییەوە بۆردومانكرا.
ڕۆژێكی دیكە بۆ خشتەی پشووە فەرمییەكان زیادكرا
پێشت ڕۆژێكی دیكە بۆ خشتەی پشووە فەرمییەكان زیادكرا
مامۆستایان: مووچەمان بخرێتە سەر بەغدا یان بەرپرسانی كوردیش لە هەرێم مووچە وەربگرن
دواتر مامۆستایان: مووچەمان بخرێتە سەر بەغدا یان بەرپرسانی كوردیش لە هەرێم مووچە وەربگرن
ەیوەندیدار