كاندیدێكی هەڵبژاردنەكان و خێزانەكەی لە هەوڵی كوشتن ڕزگاریان بوو



هاوپەیمانی بنیاتی عێراقی ڕایدەگەیەنێت، یەکێک لە كاندیدەكانیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە پارێزگای دیالە لە هەوڵی كوشتن ڕزگاری بووە و دەشڵێت: “ئەوانەی هەوڵی كوشتنیان داوە موفلیس و لە یاسا دەرچوون”.

عەلی ساعدی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی بنیات لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، کە لە بینای پەرلەمان بە بەشداری ژمارەیەک پەرلەمانتاری هاوپەیمانیەكەیان ئەنجامیدا، ڕایگەیاند، “دوێنێ، سێ شەممە، گرنگترین کادری مەیدانی چالاکمان (قەحتان مەحمود کازم) و کوڕەزا منداڵەکەی (کەرار محمد مەحمود) لە پارێزگای دیالە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ئەو ماڵەی، کە دەکەوێتە قەزای مقدادییە هەوڵی تیرۆرکردنیان دراوە”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو كاندیدەی هاوپەیمانیەكە و برازاکەی فیشەكیان بەركەوتووە و بریندار بوون و ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن و لە دۆخێکی تەندروستی سەخت و مەترسیداردان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمە دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕاگەیاندنی هاوپەیمانێتییەکەمان هات، کە لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا کاندید دەبێت.

دەشڵێت: “پێمان وایە ئەم کارە بە ئامانجگرتنی سیاسی ڕوونە لەلایەن ئیفلاسکاران و لە یاسا دەرچوووان، کە باوەڕیان بە پڕۆسەی دیموکراسی و کێبڕکێی دادپەروەرانە نییە”.

هۆشداری ڕوودانی لافاو لە هەرێم دەدرێت
پێشت هۆشداری ڕوودانی لافاو لە هەرێم دەدرێت
پێناسەیەکی داهێنەرانە بۆ شاشەی گەڕۆک
دواتر پێناسەیەکی داهێنەرانە بۆ شاشەی گەڕۆک
ەیوەندیدار