دوو ناوچەی ئازادی بازرگانیی لەنێوان هەرێم و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێنەوە



بڕیارە بەمزووانە هەردوو دوو ناوچەی ئازادی بازرگانیی بانە و مەریوان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، چوارەمین پێشانگەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەشداری نزیکەی 80 کۆمپانیا لە سلێمانی کرایەوە کە بڕیارە تا حەوتی ئەم مانگە بەردەوام بێت.
لە دەستپێکی پێشانگاکەشدا حوجەتوڵا عەبدولمەلەکی، راوێژکاری سەرۆکی ئێران و سەرۆکی ناوچە ئازادە بازرگانییەکانی ئێران ڕایگەیاند، بەمزووانە هەردوو ناوچەی ئازادی بازرگانیی بانە و مەریوان دەکرێنەوە.
ئەو دوو شارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێی هەردوو دەروازەی باشماخ و سەیرانبەنەوە بە پارێزگای سلێمانییەوە بەستراونەتەوە.
پێشتریش جنهانبەخش سنجابی، سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق ڕایگەیاندبوو لە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکاندا، سلێمانی رۆڵێکی بەرچاوتر و گەورەتری هەیە، سەرەرای ئەوەی زۆر خاڵی هاوبەش و سنووری هاوبەشی نێودەوڵەتیمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە.

ناسنامەی ئەو دوو کەسەی هێرشەکەی سەر ئەنقەرەیان ئەنجامدا ڕاگەیەندرا
پێشت ناسنامەی ئەو دوو کەسەی هێرشەکەی سەر ئەنقەرەیان ئەنجامدا ڕاگەیەندرا
ئەفسەرێکی پۆلیس لە کاتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیرکرا
دواتر ئەفسەرێکی پۆلیس لە کاتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیرکرا
ەیوەندیدار