لە پەرلەمانەوە پێشنیاری گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا کرا



ئەمڕۆ سێشەممە،  غالیب محەمەد، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، پێشنیاری گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕاستەوخۆ بە حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا کرد، هاوکات دەسەڵاتدارانی هەرێمی تۆمەتبار کرد بەوەی زیان بە هاوڵاتیان دەگەیەنن.

ماوەی چوار هەفتەیە، مامۆستایانی کەرتی پەروەردە لە پارێزگای سلێمانی بەردەوامن لە بایکۆتکردن، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر دواکەوتنی مووچەکانیان، وێڕای ئەوەی بەغدا بڕی ٧٠٠ ملیار دیناری خستوەتە سەر حسابی هەرێم، ئەمە جگە لە قەرزێکی مانگانە بە بڕی ٧٠٠ ملیار دینار.

غالیب محەمەد لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “بەغداد الیوم” ڕایگەیاند، “گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەران ڕاستەوخۆ بە بەغداوە تاکە چارەسەرە کە کۆتایی بە قەیرانی بەردەوامی دواکەوتنی مووچە دەهێنێت، بەو پێیەی حکومەتی هەرێم و لایەنە دەسەڵاتدارەکان بە ئەنقەست زیان بە هاووڵاتیان دەگەیەنن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ناعەقڵانییە موچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران بدرێت لەکاتێکدا ئێمە لە مانگی تشرینی یەکەمداین، لە کورتترین پێناسەدا ئەمە کارەساتێکی مرۆییە کە بەهۆی لایەنە گەندەڵەکانی دەسەڵاتەوە دروست بووە”.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەرگرتنی بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری لە حکومەتی فیدراڵی ڕاگەیاند، هاوکات ڕۆژی ٢٤ ئەیلوول، بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٥٠ ملیار دیناری خستە سەر حسابی بانکی هەرێمی کوردستان.

ئەفسەرێکی پۆلیس لە کاتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیرکرا
پێشت ئەفسەرێکی پۆلیس لە کاتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیرکرا
بەرهەمی جوتیاران هەناردەی دەرەوە دەکرێت
دواتر بەرهەمی جوتیاران هەناردەی دەرەوە دەکرێت
ەیوەندیدار