نەوتی کەرکووك بە 14 دۆلار کەمتر لە نرخی بازاڕ فرۆشراوە



کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی ئەو نەوتەی لە کەرکووكەوە بۆ ئوردنی هەناردە دەکات بە 14 دۆلار کەمتر لە نرخی بازاڕ فرۆشتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی ڕایگەیاند مانگی ئەیلولی ڕابردوو 449 هەزار و 423 بەرمیل نەوتی بۆ ئوردن هەناردە کردووە.
ڕوونیشیکردەوە کە تێكڕای هەر بەرمیلێك بە 78 دۆلار فرۆشراوە، لە کاتێکدا مانگی ڕابردوو نرخی تێکڕای هەر بەرمیلێک نەوتی عێراق 92.05 دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاشیگەیاند، داهاتی نەوتی هەناردەکراو بۆ ئوردن گەیشتووەتە 35 ملیۆن دۆلار.
لە مانگی ئەیلولی 2022ەوە عێراق دەستیکردووەتەوە بە جێبەجێکردنی رێككەوتنی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووك بۆ ئوردن، بە پێی ڕێککەوتنەکە کە سەرەتاکەی بۆ مانگی ئەیلولی 2021 دەگەڕیتەوە، عێراق ڕۆژانە 10 بەرمیل نەوتی کەرکووك بە نرخی داشکێندراو بۆ ئوردن هەناردە دەکات.
دواتر گۆڕانکاریی لە ڕێککەوتنەکە کرا، بە جۆرێك عێراق مانگانە لە بری 300 هەزار بەرمیل، 450 هەزار بەرمیل نەوت بۆ ئورد هەناردە بکات.

سوودە تەندروستی و دەروونییەکانی زەردەخەنە
پێشت سوودە تەندروستی و دەروونییەکانی زەردەخەنە
تاوە باران دەبارێت
دواتر تاوە باران دەبارێت
ەیوەندیدار