داهاتی مانگی ڕابردووی نەوت بڵاوکرایەوە



وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای کرد، داهاتی مانگی ڕابردوو نەوت نزیکەی نۆ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری سەرەتایی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی ئەیلولی ڕابردوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە مانگی نۆدا 103 ملیۆن و 143 هەزار و 199 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە.

ڕوونیشیکردەوە داهاتی نەوتەکە گەیشتووەتە نۆ ملیار و 494 ملیۆن دۆلار و نرخی تێکڕای هەر بەرمیلێکیش 92.05 دۆلار بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ڕۆژانە بە تێكڕا سێ ملیۆن و 438 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە کراوە.

وەزارەتی لە سەرەتای هەر مانگێكدا ئاماری سەرەتایی هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی پێشوو بڵاودەکاتەوە و دوای وردبینکردنی تەواویش، ئامارەکان سەرلەنوێ ئاشکرا دەکات.

پەردەلادان لەسەر چینەکانی ئیسلام: ئیمان و بەرژەوەندی خۆ و ئاڵۆزی مرۆڤ
پێشت پەردەلادان لەسەر چینەکانی ئیسلام: ئیمان و بەرژەوەندی خۆ و ئاڵۆزی مرۆڤ
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای پاراستنی بەرژوەندییەکانی یەکێتی هەڵبژێردرا
دواتر سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای پاراستنی بەرژوەندییەکانی یەکێتی هەڵبژێردرا
ەیوەندیدار