ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە سووتانی هۆڵەکەی حەمدانییە ئاشکرا کرا



ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەریدەخات ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی هۆڵی ئاهەنگگێڕانەکەی حەمدانییە ئەنقەست نەبووە و بە هۆی کەمتەرخەمییەوە ڕوویداوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی حەمدانییە ڕایگەیاند، هۆڵی هەیسەم ژمارەیەکی زۆر شمەك و کەلوپەلی تێدابووە کە خێرا گڕدەگرن و بوونی قوماش و بڕێکی زۆر خواردنەوەی کحولیش هۆکاربوون بۆ تەشەنەکردنی خێرای ئاگرەکە.

جەختیشیکردەوە لەوەی ڕووداوەکە بە مەبەست نەبووە و کەمتەرخەمیی هۆکار بووە بۆ ئاگرکەوتنەوەکە.

لیژنەکە ڕاشیگەیاند، لە ڕووداوەکەدا 107 کەس گیانیان لەدەستداوە و 82 کەس برینداربوون و 600 کەسیش ڕزگاریان بووە، لەکاتێکدا هۆڵەکە خۆی جێگەی 400 کەس بووە.

لیژنەکە داواشی کرد، قائیمقامی حەمدانیە، بەڕێوەبەری شارەوانی حەمدانییە، بەڕێوەبەری بەشی پۆلێنبەندی گەشتیاریی نەینەوا، بەڕێوەبەری بنکەی نۆژەنکردنەوەی کارەبای حەمدانیە، بەڕێوەبەری بەشی ئاگرکوژێنەوەی نەینەوا و بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی نەینەوا لە پۆستەکانیان دووربخرێنەوە.

گەشتی ئاسمانیی لە نێوان دوو شاری کوردستان ئەنجام دەدرێت
پێشت گەشتی ئاسمانیی لە نێوان دوو شاری کوردستان ئەنجام دەدرێت
کەشناسی: لەم ناوچانە نمەباران دەبارێت
دواتر کەشناسی: لەم ناوچانە نمەباران دەبارێت
ەیوەندیدار