کەشناسی: لەم ناوچانە نمەباران دەبارێت



کەشناسی پێشبینی دەکات خۆڵبارینی کەم تا سبەینێ بەردەوام بێت و لە هەندێك ناوچەی پارێزگای دهۆكیش نمەباران دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کاریگەرى کەشێکى تا ڕادەیەک ناسەقامگیر بۆ ماوەى چەند ڕۆژێک لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە پلەکانى گەرما زیاتر روو لە نزم بوونەوە دەکات.

ڕوونیشیکردەوە کە ئاسمانى هەرێمی کوردستان نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەکان هەندێك کات هەورى تەواو دەبێت و ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵێکى کەم و لە ناکاو هەیە و ئەگەرى زیادبوونى خێرایى باش هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو کە سبەینێ دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى و لە سنوورى پارێزگاى دهۆک هەندێك کات ئەگەرى نمە بارانى کەمى دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و بەشێک لە ئیدارەى ڕاپەڕینیش پروشکە بارانى دەبێت.

بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە ڕاشیگەیاند، ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵێکى کورتخایەن هەیە و لە کاتەکانى ئێوارەشدا کاریگەرییەکەی کۆتایى دێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 31 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 30 پلەى سیلیزى
دهۆک : 29 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 33 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 32 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 29 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 22 پلەى سیلیزى
سۆران : 29 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 34 پلەى سیلیزى

ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە سووتانی هۆڵەکەی حەمدانییە ئاشکرا کرا
پێشت ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە سووتانی هۆڵەکەی حەمدانییە ئاشکرا کرا
وێنە؛ تەقینەوەیەکی خۆکوژیی لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ڕوویدا
دواتر وێنە؛ تەقینەوەیەکی خۆکوژیی لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ڕوویدا
ەیوەندیدار