بڕێكی زۆر خۆراكی نەشیاو و بەسەرچوو مەترسیدار دەستی بەسەرداگیرا


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، بڕێكی زۆر خۆراكی نەشیاوو بەسەرچوو مەترسیدار دەستی بەسەرداگیراو دوو شوێن سزای غەرامەیان ئاڕاستەكرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ شەممە 10ی 12ی 2022 تیمەكانی چاودێری و سەلامەتی خۆراك وەك پیشەیی هەمیشەییان، كە پاراستنی ژیان و تەندروستی هاووڵاتیانە، بەووردی پشكنینیان بۆ چەندین كۆگای خۆراك و دووكانی چەرەزات كرد.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بەهۆی نەشیاوی پیسی شوێنەكە و هەروەها بوونی چەندین جۆر خۆراك كە بەشێوەی نایاسایی و بێ پسكنین هێنرابوون، سزا ئاڕاستەی دوو شوێن كراو خۆراكەكانیش دەستیان بەسەرداگیرا،ڕووبەڕوویی سزای یاسایی توندیش دەكرێنەوە.

كەشتییەك برنجی تایلەندی دەنك درێژ گەیشتە عیراق
پێشت كەشتییەك برنجی تایلەندی دەنك درێژ گەیشتە عیراق
بۆ ماوەی 20 ڕۆژ لە سبەینێ وە دەوامی‌ چەند فەرمانگەیەك رادەگیرێت
دواتر بۆ ماوەی 20 ڕۆژ لە سبەینێ وە دەوامی‌ چەند فەرمانگەیەك رادەگیرێت
پەیوەندیدار