كەشتییەك برنجی تایلەندی دەنك درێژ گەیشتە عیراق


كۆمپانیای بازرگانی خۆراك ڕایدەگەیەنێت ، كەشتییەك برنجی تایلەندی دەنك درێژ گەیشتە عیراق و لە دوای پشكنین دابەشی سەر بریكارەكان دەكرێت.

كۆمپانیای بازرگانی خۆراك لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، كەشتییەكی پڕ لە برنج گەیشتووەتە ناوچە هەرێمییەكانی ئاوی عێراق و 42 تۆن برنجی تایلەندی باركردووە بۆ دابەشكردنی بەسەر بریكارەكانی خۆراك تا لە بەشەخۆراكی ماوەی 2022 دابەشی سەر هاووڵاتیانی بكەن.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دوای ئەوەی دەگاتە بەندەری عێراق، نموونەیەك لە برنجەكە دەنێردرێ بۆ تاقیگەی كوالێتی كۆنتڕۆڵ و دوای ئەوەی لە پشكنین دەرچوو دابەشی سەر بریكارەكان دەكرێت، هەروەها برنجەكە لە جۆری دەنك درێژی سپییە و بە یەكێك لە باشترین جۆرەكانی برنج پۆلین دەكرێت بە پێی ستاندەردی جیهانی.

 

هەپەگە؛ سوپای توركیا ١٥٠ جار بە چەكی كیمیایی هێرشی ئەنجامداوه
پێشت هەپەگە؛ سوپای توركیا ١٥٠ جار بە چەكی كیمیایی هێرشی ئەنجامداوه
بڕێكی زۆر خۆراكی نەشیاو و بەسەرچوو مەترسیدار دەستی بەسەرداگیرا
دواتر بڕێكی زۆر خۆراكی نەشیاو و بەسەرچوو مەترسیدار دەستی بەسەرداگیرا
پەیوەندیدار