پلاتفۆڕمێکی نێودەوڵەتی “کێشەی نەوتی هەرێم ئاڵۆزە”



لەڕاپۆرتێکدا پلاتفۆڕمی “ئارگۆس میدیا” کە تایبەتمەندە لەکاروباری وزەدا ڕایدەگەیەنێت گەڕاندنەوە بۆ دەستکردن بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا لەڕێگەی بۆرییەوە هێشتا بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە کە ڕۆژانە بڕی ٤٧٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ تورکیا دەگواستەوە.

لەڕاپۆرتەکەدا لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای عێراقەوە کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت ئاماژەی بەوەکردووە، گەڕانەوە بۆ دەستکردنەوە بەهەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا لەڕێگەی بۆرییەوە لە بەندەری جیهانەوە بۆ تورکیا هێشتا بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە، باسی لەوەشکردووە، بابەتی قەرەبوو کردنەوەی دارایی لەنێوان هەردوو وڵاتدا هیچ بەرەوپێشچوونێک نییە.

ئەو بەرپرسەی عێراق، ئەوەیخستووەتەڕوو، بابەتەکە پەیوەندی بەبواری لۆجیستییەوە نییە بەڵکو پەیوەندی بە بابەتی داراییەوە هەیە. وتیشی، تورکیا ناتوانێت بە بڕیاری دادگا قەرەبووی عێراق بکاتەوە و ئەم بابەتەش بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.

لەدوای دەرکردنی بڕیارێک لەلایەن دادگای پاریسەوە لە بەرواری ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣وە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بۆری و بەندەری جیهانەوە بۆ تورکیا ڕاگیراوە. بڕیارەکەی دادگای فەڕەنسا لەدوای تۆمارکردنی سکاڵایەکی یاسایی عێراق هات بۆ پشتیوانیکردنی بەغدا کە ئەنقەرە تۆمەتبار دەکات بەبەدەستهێنانی نەوتی خاو بەبێ ڕەزامەندی بەغدا.

هاوکات، لایخۆیەوە وەزیری وزەی تورکیا لە سەرەتای مانگی ئەیلولدا ڕایگەیاند کە بۆرییەکە تا ڕادەیەک ئامادەیە، بەڵام دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا لە دەستی هەولێر و بەغدایە.

وێنە؛ 14 هەزار مەتر لە مین پاککرایەوە
پێشت وێنە؛ 14 هەزار مەتر لە مین پاککرایەوە
لە ئاهەنگەکەی حەویجەدا 262 کەس ژەهراوی بوون و سێ کەسیش دەستبەسەر کران
دواتر لە ئاهەنگەکەی حەویجەدا 262 کەس ژەهراوی بوون و سێ کەسیش دەستبەسەر کران
ەیوەندیدار