لە ئاهەنگەکەی حەویجەدا 262 کەس ژەهراوی بوون و سێ کەسیش دەستبەسەر کران



پۆلیسی کەرکووك سێ کەسی لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی ژەهراویبوونی سەدان کەس لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریی دەستبەسەر کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی کەرکووك ڕایگەیاند، بەمەبەستی بەداواچوون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ژەهراویبوونەکەی شارۆچکەی حەویجە لیژنەیەکیان پێکهێنا.

ڕوونیشیکردەوە کە سێ کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندی پەیوەندییان بە ڕووداوەکەوە دەستبەسەر کردووە.

پۆلیسی کەرکووك ئەوەشیخستەڕوو کە 262 کەس لە ئاهەنگەکەدا ژەهراویبوون و سەرجەمیشیان دوای چارەسەرکردن نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

پلاتفۆڕمێکی نێودەوڵەتی “کێشەی نەوتی هەرێم ئاڵۆزە”
پێشت پلاتفۆڕمێکی نێودەوڵەتی “کێشەی نەوتی هەرێم ئاڵۆزە”
ته‌لار له‌تیف: دیار نییە ئەمڕۆ ئەندامای سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێت یاخود نا
دواتر ته‌لار له‌تیف: دیار نییە ئەمڕۆ ئەندامای سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێت یاخود نا
ەیوەندیدار