لەڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە حەمدانییە ١١٤ کەس گیانیان لەدەستدا



شەوی ڕابردوو لەیەکێک لە هۆڵەکانی قەزای حەمدانییەی سەر بر پارێزگای موسڵ لە کاتی گێڕانی ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە تائێستا ١١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٥٠٠ کەس برینداربوو.

درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە ناوچەی حەمدانییەی سەر بە پارێزگای موسڵ لە کاتی ئەنجامدانی ئاهەنگێکی بوک گواستنەوە لە هۆڵێکدا ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و بەوهۆیەوە ١١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٥٠٠ کەسیش بریندار بوون.

بەگوێرەی وتەی شایەتحاڵەکان، زیاد لە هەزار و ٢٠٠ کەس لەو  هۆڵەدا بەمەبەستی ئاهەنگگێڕان کۆبوونەوتەوە و زۆرینەیان خزم و کەسو کاری یەکترن.

لەلایەکەوە هۆکاری ڕوودانی ئاگرەکە بۆ شۆرتی کارەبا دەگەڕێنرێتەوە، بەڵام وتەبێژی بەرگری شارستانی عێراق باس لەوەدەکات، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەھۆی بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکانەوە ئاگرەکە کەوتووەتەوە و هۆڵەکە هیچ مەرجێکی سەلامەتی و سیستەمی ئاگر کوژێنەوەی تێدا نەبووە.

بەهۆی زۆری ژمارەی قوربانیان و بریندارەکانی ڕووداوەکەوە تەندروستی نەینەوا(موسڵ) باری نائاسایی لە سەرجەم نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان ڕاگەیاند و هەرێمی کوردستانیش ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردنی قوربانیانی ڕووداوەکە دەربڕی و سەرۆکایەتی هەرێمیش بەیاننامەیەکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و نیگەرانی بەرامبەر ئەو ڕووداوە دەربڕی.

هەرئەمڕۆ پارێزگاری نەینەوا بەهۆی ڕووداوەکەوە ماتەمینی گشتی بۆماوەی یەک هەفتە ڕاگەیاند و بڕیاریدا سبەی پێنجشەممە یەک خولەک بۆ گیانی قوربانیانی ڕووداوەکە بەپێوە بوەستن. وتیشی، خاوەنی هۆڵەکە هەڵهاتووە، چونکە ڕێگەی بەبەکارهێنانی یاری ئاگرین داوە کە نابێ بەکاربهێنرێت و قەدەغەکراوە و ئەوەش هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەبووە.

کەمێک پێش ئێستا یەکێک لە بریندارەکانی ڕووداوەکە گیانی لەدەستدا و چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی گیانلەدەستدان زیاتر بکات.

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
پێشت نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
ئەمڕۆ مووچەی چوار وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی دابەش دەکرێت
دواتر ئەمڕۆ مووچەی چوار وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی دابەش دەکرێت
ەیوەندیدار