مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە



ی پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ):

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی لە دایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) لەسەر بێت پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، له‌ خودای بەخشندە و میهرەبان داواكارین له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت به‌ ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه‌ بكاته‌وه.

مەسعود بارزانی لەبەشێکی پەیامەکەیدا دەڵێت:” به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن حەزرەتی محه‌مه‌دولمسته‌فا (دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی له‌ هەموو موسڵمانان و پەیڕەوانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە جیهان و عێراق و كوردستان ده‌كه‌م.”

دەشڵێت:” له‌ خودای بەخشندە و میهرەبان داواكارین له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت به‌ ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه‌ بكاته‌وه و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر جیهان و ناوچەكەدا بكێشێت و گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان و تەبایی لەناو مرۆڤایەتیدا بچەسپێت”.

ئەمریکا وەڵامی سودانی دەداتەوە
پێشت ئەمریکا وەڵامی سودانی دەداتەوە
لە بارەی پێدانی دۆلار بەهاووڵاتییان حکومەتی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد
دواتر لە بارەی پێدانی دۆلار بەهاووڵاتییان حکومەتی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد
ەیوەندیدار