لیژنە هاوبەشەكانی سلێمانی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە



 

بەپێی ئاماری ڕۆژانەی قائیمقامیەتی سلێمانی ژمارەی سەرپێچی زۆر كەمیكردوە بەجۆرێك سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان دەڵێت؛ لە كۆی سەردانەكانی ئەمڕۆ‌ تەنها (17) پسوڵەی سەرپێچی و 8 پسوڵەی ئاگاداركردنەوە تۆماركراوە.

رێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ڕایگەیاند، قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕێگەی لیژنەكانیەوە چاودێری وردی بازاڕ و شوێنە گشتییەكان دەكات، كە ئەندامانی لیژنەكانی بەپێی پسۆڕی خۆیان پشكنین بۆ ئەو كاڵاوشمەك و خزمەتگوزارییانە دەكەن ڕۆژانە لەلایەن بازرگان و دوكاندارەكانەوە بەهاووڵاتیان دەفرۆشرێت.

وتیشی: كۆی ژمارەی ئەو سەردانانەی ئەمڕۆی لیژنە هاوبەشەكانی قائمقامیەتی سلێمانی زیاتربوە لە (220) شوێن، لەو ژمارە تەنها (17) پسوڵەی سەرپێچی و 8 پسوڵەی ئاگاداركردنەوە تۆماركراون، ئەمەش ئاماژەیە بۆ كەمبونەوەی سەرپێچیكردن لەسلێمانی.

ئاشكراشی كردووە، لەلایەن (45) لیژنەكەی قائیمقامیەتەوە، دەست بەسەر بڕێك خواردن و خواردنەوەی خراپ و ماوەبەسەچودا گیراوە، كە بەفەرمانی قائیمقامیەتی سلێمانی‌ لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەناودەبرێن.

سەرۆكی لیژنەكان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەبەرە بەیانێكی زوەوە تا درەنگانێكی شەو لەئەركەكانیان بەردەوامن و بەدواداچون بۆ سكاڵاكانی هاووڵاتیان دەكرێت، كە لەڕێگەی سەردان كردنی قائیمقامیەتی سلێمانی یان لەڕێگەی تەلەفۆن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە تۆمار دەكرێت.

لەكاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن.

وەزارەتی پەروەردە بۆ پشوو ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
پێشت وەزارەتی پەروەردە بۆ پشوو ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
ئەمیری کەتیبەی ( چەکدارە بیانیەکانی ) لەکەرکوک دەستگیرکرا
دواتر ئەمیری کەتیبەی ( چەکدارە بیانیەکانی ) لەکەرکوک دەستگیرکرا
ەیوەندیدار