وەزارەتی پەروەردە بۆ پشوو ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە



وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە سبەینێ‌ لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی (حكومی و ناحكومی) پشووی فەرمی دەبێت.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەی بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لەسەربێت، ڕۆژی چوار شەممە ٢٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣ کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی (١٢ربیع اڵاول)، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی (حکومی و ناحکومی) پشووە.

ڕاگەیاندنی ئەم پشووە لەكاتێكدایە، كە لە خوێندنگەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی ئەو سنوورە بەهۆی دابەشنەكردنی مووچەی سێ‌ مانگی ڕابردوو بایكۆتی دەوامە و دەوام لە زۆربەی فەرمانگە و خوێندنگەكان نییە.

لە بارەی پێدانی دۆلار بەهاووڵاتییان حکومەتی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد
پێشت لە بارەی پێدانی دۆلار بەهاووڵاتییان حکومەتی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد
لیژنە هاوبەشەكانی سلێمانی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
دواتر لیژنە هاوبەشەكانی سلێمانی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار