نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین دادەبەزێت



وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕیگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە هەموو جۆرەکانی بەنزین ٢٥ دینار دادەبەزێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لە لێدوانێکدا  باسی لەوەکرد، لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین لە سەرجەم بەنزینخانەکانی سلێمانی دادەبەزێت.

پێشتر، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە پلانیاندا هەیە نەوت و بەنزینی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێم بنێرن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، نرخی بەنزین لە سلێمانی گەیشتە هەزار دینار و بڕیارە لە ئەمڕۆوە دابەزێت بۆ 975 دینار، ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەفتەیەكە لە هەولێر و دهۆك هەر لیترێك بەنزین 100 دینار دابەزیوە.

کارەبای ٢٤ کاتژمێری سیتییەک دەبڕێت
پێشت کارەبای ٢٤ کاتژمێری سیتییەک دەبڕێت
بەغدا 250 ملیار دیناری دیکەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد
دواتر بەغدا 250 ملیار دیناری دیکەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد
ەیوەندیدار