وەزیری پەروەردە: تێدەگەم دۆخی مامۆستایان سەختە، بەڵام بایکۆتیش چارەسەر نییە



وەزیری پەروەردە داوا لە مامۆستایان دەکات کۆتایی بە بایکۆتکردنی دەوام بهێنن و دەڵێت، بایکۆت کێشەی مووچە چارەسەر ناکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەربارەی بایکۆتکردنی دەوام لە لایەن مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ڕایگەیاند، لەگەڵ هەموو مافێکی مامۆستایانی دامەزراو و وانەبێژداین و مووچە مافێکی بنەڕەتییانە.

داواشی لە مامۆستایان کرد بگەڕێنەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن، وتی: هەموومان دەزانین چۆن مامەڵە لەگەڵ شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کراوە و بایکۆت و داخستنی ناوەندەکانی خوێندنیش کێشەی مووچە چارەسەر ناکات.

وەزیری پەروەردە وتیشی: تێدەگەم دۆخی مامۆستایان سەختە، بەڵام ئەم قۆناغە سەختەش تێدەپەڕێت و قۆناغێكی باشتر و گەشتر دێتەئاراوە.

هەرچەندە لەمڕۆوە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز کردووە و بڕیارە هەفتەی داهاتووش مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بکرێت، بەڵام مامۆستایانی وانەبێژ بڕیاریانداوە بایکۆت نەشکێنن و گردبوونەوەی ناڕەزاییش ئەنجام بدەن.

وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان نزیکە لە داڕمان
پێشت وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان نزیکە لە داڕمان
سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژانی دوو منداڵەکەی بەغدا دەرچوو
دواتر سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژانی دوو منداڵەکەی بەغدا دەرچوو
ەیوەندیدار