بڕیارێکی نوێ بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار درا



پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، ساڵی داهاتوو تەواوی مامەڵە بازرگانییە ناوخۆییەكان بە دینار دەبێت نەك دۆلار و دەشڵێت، “دابینكردنی دۆلار بە نرخی فەرمی بەردەوامدەبێت كە یەك دۆلار بە هەزار و ٣٢٠ دینار لە بانكی ناوەندیی دەفرۆشرێت.”

عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، سیستمی نوێی حەواڵەی دەرەكی و فرۆشتنی دۆلار سیستمێكی پارێزراوە و بە مەبەستی وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەرمی لە ئێستادا زۆرینەی بازرگانەكان پەنایان بۆ سەكۆی ئەلیكترۆنی بردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی داهاتوو مامەڵە بازرگانییە ناوخۆییەكان بە دینار دەبێت نەك دۆلار لە هەمانكاتدا دابینكردنی دۆلار بە نرخی فەرمی بەردەوامدەبێت كە یەك دۆلار بە هەزار و ٣٢٠ دینار لە بانكی ناوەندیی دەفرۆشرێت.

ئەحمەد حاجی ڕەشید: حکومەتی هەرێمی کوردستان 50 ترلیۆن دینار قەرزارە
پێت ئەحمەد حاجی ڕەشید: حکومەتی هەرێمی کوردستان 50 ترلیۆن دینار قەرزارە
مەسعوود بارزانی بۆ ڕیفراندۆم ڕایگەیاند: پیرۆزە، رۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل
دوات مەسعوود بارزانی بۆ ڕیفراندۆم ڕایگەیاند: پیرۆزە، رۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل
پەیوەندیدار