كەشناسی زانیاری لەسەر شەپۆلی باران بارین بڵاودەكاتەوە



یه‌كه‌م شه‌پۆلی باران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی پاییزیی به‌شێكی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شەممه‌ كۆتایی به‌و بارودۆخه‌ دێت.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه ‌پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ڕه‌ش له‌ دره‌نگانێكی ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه‌ حاڵه‌تی ناسه‌قامگیری كه‌ش و هه‌وا له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی سنوری پارێزگای دهۆك ده‌ست پێبكات له‌ ئه‌نجامی داخڵبوونی به‌شێكی هه‌وره‌كه‌ له‌باكوری كوردستانه‌وه.

ڕاشیگەیاند، له‌پێشنیوه‌رۆی ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی٩ی٢٠٢٤ كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه‌ فراوانتر ده‌بێت و له‌كاته‌ جیاوازه‌كانی ته‌واوی ڕۆژی هه‌ینی ئه‌گه‌ری تاوه‌ باران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی توندی پاییزی هه‌یه‌ له‌ته‌واوی ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر و ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی ئیداره‌ی سۆران و ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و ناوچه‌ شاخاویه‌كانی پارێزگای سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئه‌گه‌ری تاوه‌ باران و هه‌وره بروسكه‌ی ناوبه‌ناوی مامناوه‌ند له‌سه‌نته‌ری شاره‌كانی (زاخۆ و هه‌ولێر و دهۆك و سۆران و كۆیه‌ و رانیه‌ و قه‌لادزێ و دوكان و بارزان و شیلادزێ و ئامێدی و ئاكرێ و چۆمان و چه‌مچه‌ماڵ) هه‌یه‌ به‌شێوه‌ی نمه‌ باران و دڵۆپه‌ بارانی زۆر كه‌م كاریگه‌ری له‌سه‌ر سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و كه‌ركوك و گه‌رمیان ده‌بێت زۆربه‌ی كاته‌كان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌وره‌بێت.

ئەو شارەزایەی كەشناسی پێشبینی ئەوەش دەكات، “خێرایی با چالاكه‌ به‌ِرێژه‌ی ٢٧كم له‌ كاتژمێرێكدا و پله‌ی گه‌رما ٥ پله‌ نزم ده‌بێته‌وه و‌ كه‌شێكی خۆش و فێنك دروست ده‌بێت” و دەشڵێت: شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شەممە كۆتایی به‌و بارودۆخه‌یه‌ دێت.

١٩ باڵندەی زیندوو ئازادکران
پێت ١٩ باڵندەی زیندوو ئازادکران
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام دەدات
دوات ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام دەدات
پەیوەندیدر