ئۆکراینا هێرشی سەربازی کردەسەر مۆسکۆ



ئاژانسەکانی هەواڵی ڕوسیا بڵاویانکردووەتەوە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕوسیا بەشدارییان لە تێکشکاندنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکراینادا کردووە کە هێرشیان کردووەتەسەر ناوچەی تولا کە دەکەوێتە بەشی باکوری مۆسکۆی پایتەختەوە.

ئاژانسەکان لەزاری وەزارەتی ئاسایشی ناوچەکەوە ئاماژەیان بەوەکردووە، لەهێرشەکانی ئۆکراینادا کە لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامیداون هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی هەواڵی تاسی ڕوسی باسی لەوەکردووە دوو لە فڕۆکە خانە فەرمییەکانی مۆسکۆ کە پێکدێن لە فڕۆکەخانەی “فنوکۆفۆ و دومیدوفۆ” گەشتە ئاسمانییەکان تێیاندا بۆ فڕۆکەخانەکانی دیکە بەردەوامییان هەیە.

شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکراینا سەری بۆ بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کێشاوە کە بەهۆیەوە هەریەکە هێرش دەکەنە سەر ناوچە و خاڵە گرنگەکانی یەکتر، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوی کردەوە هەشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینایان لە ناوچەکانی دەریای ڕەش و نیوە دوورگەی کریمیا تێکشکاندووە.

“ئەپڵ” کارمەندەکانی ناچاردەکات لە شوێنی دیکە کارنەکەن
پێشت “ئەپڵ” کارمەندەکانی ناچاردەکات لە شوێنی دیکە کارنەکەن
ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممور دەستپێدەکات
دواتر ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممور دەستپێدەکات
ەیوەندیدار