وەزیری ئاوەدانكردنەوە: شەمەندەفەرەكە خەون نییە و هەرێم دەبێت بە خاوەنی هێڵی ئاسن


 

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێ كردنی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕاكێشانی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی كوردستان خەون نییە و لە داهاتوویەكی نزیكدا دەبین بە خاوەنی هێڵی ئاسن.

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێڵی شەمەندەفەرەكە خەون نییە، هەفتەیەك لەمەوبەر ڕامانگەیاند بەهای ئابوری پرۆژەكە تەواو بووە، كە كۆمپانیایەكی ئیسپانی كردویەتی.

ڕاشیگەیاند، لە داهاتوودا دەچینە قۆناغی دیزاینی پڕۆژەكە، ئەمە خەون نییە، ئیشاڵا لە داهاتوودا هەرێمی كوردستان دەبێت بە خاوەنی هێڵی ئاسن.

وتیشی، “ڕێگای كەلار- دەربەندیخان كاركردن تێیدا بەردەوامە، رێژەی جێبەجێكردن گەیشتوەتە زیاتر لە 60%، ئەم پرۆژەیە لە ساڵی 2011وە خراوەتە بواری جێبەجێكردن، ئێمە لە ساڵی 2019 كە پڕۆژەكەمان وەرگرتووە لەماوەی ئەو هەشت ساڵەدا تەنیا 15%ی پرۆژەكە جێبەجێكراوە، بەڵام لەماوەی ئەم سێ ساڵەی دواتردا ئێستا رێژەی جێبەجێكردن گەیشتوەتە 60%، واتا 45% زیادی كردووە ‌و لەم ماوەیەدا زیاتر لە 75 ملیار دیناری بۆ خەرجكراوە”.

هەڤاڵ ئەبوبەكر: دابەشنەكردنی مووچە مەترسیە لەسەر قەوارەی هەرێم
پێشت هەڤاڵ ئەبوبەكر: دابەشنەكردنی مووچە مەترسیە لەسەر قەوارەی هەرێم
عێراق دامەزراندنی کردەوە و هەرێمیش دەگرێتەوە
دواتر عێراق دامەزراندنی کردەوە و هەرێمیش دەگرێتەوە
پەیوەندیدار