عێراق دامەزراندنی کردەوە و هەرێمیش دەگرێتەوە



وەزارەتی تەندرستی عێراق ڕایگەیاند، دامەزراندن بۆ دەرچوانی بەشە پزیشکییەکان دەکاتەوە و بریارەکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە،

بەپێی ئەو بەڵگانەی وەزارەتەکە بڵاویکردۆتەوە، دەرچوانی بەشە پزیشکییەکان لە کۆلێژەکانی پزیشکی بەشەکانی( پزیشکی گشتی، پزیشکی ددان، دەرمانسازی، پزیشکی نەخۆشییەکان، تەکنیکی پزیشکی، پەیمانگاکانی تەکنیکی پزیشکی)، دادەمەزرێنن و ئەم بڕیارانەش زانکۆ حکومی و ئەهلی و زانکۆکانی هەرێمیش دەگرێتەوە.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە، ئەم دامەزراندنە دەرچوانی ساڵانی 2021 بۆ 2023 دەگرێتەوە و بەشێوەی ڕاگەیاندنی گشتی ناوەکانیان بڵاودەکرێتەوە.

زیاتر لە 10 ساڵە دامەزراندن بە فەرمی بۆ هیچ کام لە دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان نەماوە و ئاسۆی بەهەمیشەیی کردنی گرێبەستەکان و دامەزراندنی وانەبێژان ڕوون نییە.

وەزیری ئاوەدانكردنەوە: شەمەندەفەرەكە خەون نییە و هەرێم دەبێت بە خاوەنی هێڵی ئاسن
پێشت وەزیری ئاوەدانكردنەوە: شەمەندەفەرەكە خەون نییە و هەرێم دەبێت بە خاوەنی هێڵی ئاسن
بانکی ناوەندی کەمترین دۆلاری کاشی فرۆشت
دواتر بانکی ناوەندی کەمترین دۆلاری کاشی فرۆشت
ەیوەندیدار