نرخی بەنزین هەرزان دەبێت



دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لە شاری دهۆك نرخی بەنزین ڕووی لە دابەزین كرد، ئەمڕۆش لە شاری هەولێر نرخی بەنزین بۆ هەر لیترێك 100 دینار زیاتر دابەزیوە، بەڵام هێشتا لە سلێمانی نرخ وەك خۆیەتی و دانەبەزیوە.

پەیامێری (خەڵك) لە هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكان ڕووی لە دابەزین كردووە و هەر لیترێك بە بڕی زیاتر لە 100 دینار هەرزان بووە بەتایبەتی نرخی بەنزینی نۆرماڵ.

ڕاشیگەیاند، نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە هەزار دینارەوە دابەزیوە بۆ 885 دینار و هەروەها لە چەند بەنزینخانەیەكیش ڕۆژانە بەنزینی عێراقی بە نرخی 750 دینار بەردەستە.

ئاشكراشی كرد، هۆكاری دابەزینی نرخی بەنزین و بەتایبەتیش نۆرماڵ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە بەهۆی فێنك بوونی كەشوهەوا و بوونی بەنزینی 750 دیناری عێراقی، خواست لەسەر بەنزینی بازرگانی كەم بۆتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە نرخی بەنزین هێشتا لە سلێمانی گرانە و لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بە 1000 دینارە و موحەسەن بە 1200 دینار و سوپەر بە 1350 دینارە.

هاوردەکردنی سێ جۆر خۆراک قەدەغە کرا
پێشت هاوردەکردنی سێ جۆر خۆراک قەدەغە کرا
کۆمپانیای سامسۆنگ زنجیرەیەک مۆبایلی نوێی خستە بازاڕەوە
دواتر کۆمپانیای سامسۆنگ زنجیرەیەک مۆبایلی نوێی خستە بازاڕەوە
ەیوەندیدار