ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش پاڵپشتییەکانی بۆ عێراق خستەڕوو



محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی لە نیویۆرك لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبووەوە، پاڵپشتییەکانی بۆ جێبەجێكردنی بەرنامە و پلانی پەرەپێدان دووپاتکردەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەراوێزی كارەكانی كۆبوونەوەی  ٧٨ هەمینی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دیدارێکی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەنجامدا و پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكە و دامەزراوەكانی خرایەڕوو.

سەرۆك وەزیران ئاماژەی بە رۆڵی رێكخراوەكە كرد لە پاڵپشتیكردنی عێراق و هەوڵەكانی پەرەپێدانی سەقامگیری و ئاسایشی كۆمەڵایەتی، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی نوسینگەی سودانی-دا هاتووە.

ئەمینداری نەتەوە یەكگرتووەكان رۆڵی عێراقی بەرز نرخاند لە گرتنەبەری سیاسەتی گفتوگۆ و لێكنزیككردنەوەی تێڕوانینە جیاوازەكان، هاوکات پاڵپشتیی خۆی بۆ هەوڵەكانی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەكەی و پلانی پەرەپێدان خستەڕوو.

دوای بەسەربردنی ٢٢ ساڵ لەڕۆژی ئازادکردنیدا لە زیندان هەڵهات
پێشت دوای بەسەربردنی ٢٢ ساڵ لەڕۆژی ئازادکردنیدا لە زیندان هەڵهات
بەهۆی خۆڵبارینەوە لە ئێران سێ کەس گیانیان لەدەستدا
دواتر بەهۆی خۆڵبارینەوە لە ئێران سێ کەس گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار