دوای بەسەربردنی ٢٢ ساڵ لەڕۆژی ئازادکردنیدا لە زیندان هەڵهات



لە ڕووداوێکی نامۆدا، پیاوێکی ڕووسی بەناوی کامولون کالۆنۆڤ دوای بەسەربردنی ٢٢ ساڵ لە زیندان بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی گەورەوە ئەو ڕۆژەی بڕیاربوو ئازاد بکرێت لە زیندان هەڵهات.

ئەو تۆمەتانەی درابوونە پاڵ کالۆنۆڤ بریتین لە تۆمەتەکانی کوشتن، دزین و هەڵگرتنی چەک و تەقەمەنی و تەنانەت بۆمبیش.

کالۆنۆڤ یەکەم جار بە تۆمەتی پلاندانان بۆ “تاوانی ڕێکخراو” تاوانبارکرا و لە ساڵی ١٩٩٧ لە زیندان ئازادکرا، دواتر لە ساڵی ٢٠٠١ جارێکی دیکە تاوانبارکرا و بە ٢٢ ساڵ زیندانی کردن سزادرا.

کۆبوونەوەی ئێران، عێراق و کوێت شکستی هێنا
پێشت کۆبوونەوەی ئێران، عێراق و کوێت شکستی هێنا
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش پاڵپشتییەکانی بۆ عێراق خستەڕوو
دواتر ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش پاڵپشتییەکانی بۆ عێراق خستەڕوو
ەیوەندیدار