پەیمانگایەکی پێنج ساڵی حکومی بەزمانی ئینگلیزی دەکرێتەوە



وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، (پەیمانگەی پیشەیی ھەولێر) کە خوێندن تێیدا بەزمانی ئینگلیزییە و بۆماوەی پێنج ساڵ خوێنمدکار تێیدا دەخوێنێت و دەرچوانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بۆساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣ دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین لەڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە داواکاری پێشکەش بکەن و مەرج و پێوەرەکانی پێشکەشکردنیش خراوەتەڕو کە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
١- پێویستە پێشکەشکار دەرچووی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بێت لە (خوێندنی ڕۆژ ) .
٢- وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزترین كۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزی پۆلی ٩ ی بنەڕەتی دەبێت.
٣- منداڵانی مامۆستایانی ئەم پەیمانگە نوێییە ئەگەر دەرچووی پۆلی (٩)ی بنەڕەتی بن و داواکاری پێشکەش بکەن ، دەبەخشرێن لەمەرجەکانی وەرگرتن.
٤- هەشتا (٨٠) قوتابی وەردەگیرێن بە ڕەچاوکردنی خاڵی (سێیەم) یشەوە.
٥- خوێندنی پەیمانگە بریتی دەبێت لەم بەشانە:
🔸گرووپی بەشی كۆمپیوتەر (كۆمپیوتەر، ئای تی).
🔸گرووپی بەشی دیزاین(گرافیك دیزاین، ئینتریر دیزاین).
🔸گرووپی بەشی بازرگانی(ژمێریاری، بازاڕ و بازاڕكردنی ئۆنلاین).
🔸گرووپی بەشی گەشتوگوزار و میوانداری(كارگێڕی ھوتێل، چێشتخانە و خزمەتگوزاری ژوور،چێشتلێنانی ڕۆژئاوایی و ڕۆژھەڵاتی و شیرنەمەنی).

قوتابی پێشكەشكار لەھەر بەشێك وەربگیرێت مافی گۆڕینی
بەشەكەی نابێت .
٦- ساڵی یەكەمی خوێندن لە پەیمانگە تەنھا ساڵی فێركردنی زمانی ئینگلیزی دەبێت.
٧- پرۆگرامەكانی بەشەکانی ئاماژەپێکراو لە ساڵی دووەمی خوێندن دەستپێدەكات.
٨- خوێندکار پێشكەشكار لەوماوەیەی ئاماژەی پێکراوە مافی پێشكەشكردنی ھەیە بە كۆد و پاسۆردی خۆی ((کە پێشتر لە خوێندنگەکەی وەریگرتووە بۆ قوتابخانەی ئەلیکترۆنی ئی -وانە )) دەتوانێت داخڵی سیستمی E-Parwarda ببێت و بە ئارەزووی خۆی یەكێك لە بەشەكان ھەڵدەبژێرێت و دواتر تەنھا كلیك لەسەر ئایکۆنی ناردن دەكات.

لێدوانی نوێی سودانی لە بارەی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و ناردنی مووچەی فەرمانبەران
پێشت لێدوانی نوێی سودانی لە بارەی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و ناردنی مووچەی فەرمانبەران
پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت
دواتر پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار