ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی “قاسم سولەیمانی” دەکات



جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، پێویستە ئەمریکا و دوژمنەکانی ئێران بزانن، کە تۆڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی دەکەینەوە. وتیشی، پێویستە ئەمریکا بنکە سەربازییەکانی لە ناوچەکە بباتە دەرەوە، بۆ ئەوەی لەوە زیاتر هەژموونی کەم نەکات.

رەزا نەقدی جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکییەکان و دوژمنانی گەلی ئێران پێویستە بزانن، کە تۆڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربەسوپای پاسدارانی ئێران لەو کەسانە دەیکەنەوە کە بەشداربوون لە تیرۆرکردنیدا.

ئاماژەی بەوەکردووە، هیچ ڕێگایەک لە بەردەم ئەمریکادا نیە، جگەلەوەی بنکە سەربازییەکانی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بباتە دەرەوە، پێویستە خۆشی لەو ناوچانە دوربکەوێتەوە بۆ ئەوەی هەژموونی لەوە زیاتر کەمنەبێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، گەلی ئێران و بەرەی بەرخۆدان تا دواساتی ژیانیان بەردەوام دەبن لە ئەرک و شۆڕشەکانیان، لە ئێستاشدا هیچ شوێنێک بۆ ئەمریکییەکان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نەماوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە،لە یەکی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠دا قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و چەند کادرێکی حەشدی شەعبی، لەلایەن ئەمریکاوە بە ئامانج گیران و لە بۆردومانێکدا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کوژران.

زنجیرە بومەلەرزەیەک هەولێری هەژاند
پێشت زنجیرە بومەلەرزەیەک هەولێری هەژاند
عەبادی، “هەرێم ڕازی نییە فەرمانبەرانی بخرێنەسەر حکومەتی عێراق”
دواتر عەبادی، “هەرێم ڕازی نییە فەرمانبەرانی بخرێنەسەر حکومەتی عێراق”
ەیوەندیدار