زنجیرە بومەلەرزەیەک هەولێری هەژاند



سیروان ساڵح شارەزای بواری کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر دوو ٣٣ خولەکی پاش نیوەڕۆ بۆ شەشەمینجار بومەلەرزە لە نزیک سەنتەری شاری هەولێر ڕوویدا.

ئەو شارەایەی بواری کەشناسی دەڵێت، گوڕی بومەلەرزەکە ٢.٧ پله بووە بەپێی پێوەری ڕێختەر و چەقەکەی قوشتەپه بووە کە ١٢ کیلۆمەتر لە باشووری شاری هەولێر دوورەو قوڵایی بوومەلەرزەکەش ٧ کیلۆمەتر ژێر زەوی بووە.

شارەزایانی بوومەلەرزەزانی ئاماژە بەوە دەکەن ئەمڕۆ چەند بومەلەرزەیەکی دیکە لە هەولێر ڕوویانداوە

ــ بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٢.٩ پلە بەپیی پێوەری ڕێختەر لە نێوان دێگەڵە و ناحیەی کەسنەزان لە پارێزگای هەولێر ڕوویدا لە کاتژمێر هەشت و ٤٥ خولەکی بەیانی بەکاتی هەرێمی کوردستان کە قوڵییەکەی هەشت کیلۆ مەتر بووە و چەقی بومەلەرزەکە لە نێوان حاجی وسوو و باخچەی گەورە بووە لە نێوان دێگەڵە و ناحیەی کەسنەزان

ــ بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٢.٦ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر لە نێوان دێگەڵە و هیران ڕوویدا لە کاتژمێر نۆ و شەش خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان و قوڵایی بومەلەرزەکەش ١٠ کیلۆمەتر بووە و چەقی بومەلەرزەکەش کانی پەلک و عەلیاوە بووە لە سنوری پارێزگای هەولێر.

ــ بومەلەرزەیەکی دیکە بەگوڕی ٣.٢ ۆلە بەپێی پێوەری ڕێختەر ناحیەی دێگەڵەی لە کاتژمێر یانزە و ٥٤ خولەکدا هەژاند قوڵایی بومەلەرزەکە 10 کیلۆ مەتر بووە و چەقی بومەلەرزەکە لە نێوان گوندی سماقە شیرینی بچوک و سماقە شیرینی گەورە بووە لە ناحیەی دێگەڵە و تاوەکوو ئێستا سێ بومەلەرزە لە باشوری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەولێر ڕووی داوە

پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت
پێشت پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت
ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی “قاسم سولەیمانی” دەکات
دواتر ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی “قاسم سولەیمانی” دەکات
پەیوەندیدار