نرخی ئارد دادەبەزێت



بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایگەیاند، كۆمپانیایەكی ناوخۆیی لە سلێمانی ئارد بۆ نانەواخانە و سەمونخانەكان بە نرخێكی كەمتر لە بازاڕ دابیندەكات و ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی ئارد دەبێت و نرخەکەی دابەزیوە و چاوەڕواندەكرێت نرخەكەی دابەزینی زیاتر دابەزێت.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سلێمانی كۆمپانیایەكی ناوخۆیی هەفتەی ڕابردوو یەك فەردە ئاری بە نرخی ٢٨ هەزار دینار بۆ نانەواخانەكان دابینكردووە و چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتووەوە بۆ سەمونخانەكان بە نرخی ٢٨ هەزار دینار دابینبكات، لە كاتێكدا نرخی یەك فەردە ئاردی توركی لە بازاڕدا بە ٣٦ هەزار دینارە و لەڕووی كوالێتییەوە بەرهەمەكەی زۆر گونجاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەو هەنگاوە نرخی ئارد دابەزینی زیاتر بەخۆوە دەبینێت و ئەو كات دەتوانین كێشی نان و سەموون بە نانەواخانە و سەمونخانەكان زیادبكەین.

بانکێکی نوێ کێشەی موچەخۆران چارەسەر دەکات
پێشت بانکێکی نوێ کێشەی موچەخۆران چارەسەر دەکات
محەمەد سەلاح ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی تۆمارکرد
دواتر محەمەد سەلاح ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی تۆمارکرد
ەیوەندیدار