محەمەد سەلاح ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی تۆمارکرد



محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، بەردەوامە لە تۆمارکردنی ژمارە پێوانەییەکانی لەگەڵ یانە سوورەکە، دوای ئەوەی توانی بەمیوانداری یانەی لاسک لینزی نەمسایی لە قۆناغی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک یاترییەکە بباتەوە.

هەرچەندە سەڵاح وەک یاریزانی یەدەگ بەشداری یارییەکەی ئەمشەوی کرد، بەڵام توانی سەرکەوتوانە شوێن پێی خۆی لە یارییەکەدا جێ بهێڵێت کاتێک گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد لە خولەکی ٨٨ی یارییەکەدا.

بەپێی ئامارەکانی تۆڕی ئاماری ئۆپتا، سەڵاح ٤٢ گۆڵی لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان بۆ لیڤەرپوول تۆمارکردووە، کە ئەمەش گەورەترین ژمارەیە کە یاریزانێک بۆ یانەیەکی ئینگلیزی تۆماریکردبێت، کە یەکسانە بە گۆڵەکانی تیری هێنری فەڕەنسی و ئەستێرەی پێشووی یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی لە خولی ئینگلیزیدا.

هاوکات، لیڤەرپوول بەهۆی ئەم سەرکەوتنەوە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی یەکەمی بەدەستهێنا و خاڵەکانی بۆ ٣ خاڵ بەرزکردەوە، ئەوەش بە سوودمەندبوون لە ئەنجامی یاری نێوان هەردوو یانەی تۆلۆزی فەڕەنسی و سانجیلۆیزی فەڕەنسی لەیارییەکی دیکەی کۆمەڵەکەدا.

نرخی ئارد دادەبەزێت
پێشت نرخی ئارد دادەبەزێت
لەبارەی ناردنی پارە لەبەغداوە زانیاریی نوێ ئاشكرابوو
دواتر لەبارەی ناردنی پارە لەبەغداوە زانیاریی نوێ ئاشكرابوو
ەیوەندیدار