یەکەم بانکی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا



وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری کۆمپانیاکانی سەربەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی یەکەمین کۆمپانیای بانکی نیشتمانی کوردستان تۆمار کرا بەناوی (بانکی نیشتمان).

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە، ئەم بانکە بانکێکی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و ڕاستەوخۆ بەبانکی ناوەندی عێراقی فیدڕاڵەوە دەبەسترێتەوە.

دەشڵێت:” تایبەمەندییەکانی ئەم بانکە و ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشکەشی دەکات بەهەمان شێوەی بانکی ناوەندیی دەبێت و وەک بوونی سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی بۆ ئاڵوگۆڕی دراوەکان کە بازرگانان و هاوڵاتیان ئەتوانن لێی سودمەند بن، هەروەها ڕاستەوخۆ مانگانە بەشە بودجەی هەرێم و موچەی فەرمانبەران دەگوازرێتەوە ئەم بانکە و فەرمانبەران دەتوانن لەڕێی ئەم بانکەوە مووچەکانیان بەدەست بگات”.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بانکە وەک بانکێکی فەرمی گشتگیری حکومەت مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و جیاواز لە بانکە حکومیەکانی تر خزمەتگوزاریەکانی لە بواری جیاوازی بانکیدا پێشکەش دەکات و تەنها هەڵگرتنی پارە نییە.

دەشڵێت:” ڕێکارەکانی دامەزراندنی ئەم بانکە لە هەرێمی کوردستان تەواوبووە و ئەوەی ماوەتەوە هەندێ ڕێکاری ڕۆتینیە لەگەڵ بانکی ناوەندی و لەئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەکرێ”

هۆشدارییەک لە سودانییەوە بۆ تورکیا و ئێران
پێشت هۆشدارییەک لە سودانییەوە بۆ تورکیا و ئێران
مووچەی خانەنشینان زیاد دەكرێت
دواتر مووچەی خانەنشینان زیاد دەكرێت
ەیوەندیدار