هەوکردنی وەرزیی جیوبەکان و چارەسەرەکانی



هەوکردنی جیوبەکانی لووت دەبێتە هۆی سەرئێشە، ماندووبوون، سووربوونەوەی چاوەکان و تەنگە نەفەسی کە دەتوانرێت لەنێو ماڵەکەی خۆتدا لەڕیگەی بەکارهێنانی چەند بابەتێکی سروشتییەوە چارەسەری بکەیت.

چارەسەرەکان خۆی دەبینێتەوە لە بەکارهێنانی:

یەکەم: سرکەی سێو

کەوچکێک سرکەی سێو دەکڕێتە ناو پەرداخێک ئاوەوە و دەخورێتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی سرکەتی سێو بڕێکی باش پۆتاسیۆمی تێدایە و یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی جیوبەکانی لووت دەدات.

دووەم: زەیت

چەند دڵۆپێک ڕۆنی ئیکالیپتوس و ڕۆنی لاڤێندەر و ڕۆنی لیمۆ تێکەڵ بکە، دواتر تێکەڵەکە بەکاربهێنە بۆ شێلانی دەموچاو و پێشەوە و سەر جیوبەکان و پشتەوەی مل ئەمەش جۆرەکانی بەکتریا لەناو دەبات کە دەبن بەهۆی هەوکردنی لووت کە لە زەیتەکاندا هەن.

سێیەم: زەنجەفیل

کەمێک زەنجەفیل لەگەڵ ئاوی گەرم تێکەڵ بکە و بۆماوەی ١٠ خولەک بەجێی بهێڵە و دواتر بیخۆرەوە، ئەم گیراوەیە دژە ئۆکسان و دژە هەوکردنە کە لە زەنجەفیلدا دۆزراوەتەوە و هەوکردنی جیوبەکان کەمدەکاتەوە.

چوارەم: هەنگوین

کەوچکێکی گەورە هەنگوین و دوو کەوچکی بچووک ئاوی لیمۆ تێکەڵبکە و ڕۆژانە دوو جار بیخۆرەوە ئەم پێکهاتەیە کاریگەرییەکی باشی لەسەر کەمکردنەوەی هەوکردن بەگشتی و هەوکردنی جیوبەکن بەتایبەتی دەبێت، چونکە دژە میکرۆب و لەناوبەری بەکتریایە.

پێنجەم: هەڵم:

لە دەفرێکدا هەندێک ئاو هەتا ڕادەی بەهەڵمبوون بکوڵێنە و سەرت بە خاولی یان پارچە قوماشێک بەسەر دەفرەکەدا داپۆشە و بۆماوەی ١٠ خولەک بەردەوامبە، ئەمەش یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنی جیوبەکانی لووت، ئەم چارەسەرە دەتوانرێت ڕۆژانە دوو بۆ سێ جار دووبارە بکرێتەوە.

پەڕلەمانی ئێران یاسای جل و بەرگی ژنانی پەسەندکرد
پێشت پەڕلەمانی ئێران یاسای جل و بەرگی ژنانی پەسەندکرد
رێباز حەملان: مووچەی سێ مانگی فەرمانبەران مسۆگەرە
دواتر رێباز حەملان: مووچەی سێ مانگی فەرمانبەران مسۆگەرە
ەیوەندیدار