سێ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا هۆشداری لە رەوشی ھەرێمی کوردستان دەدەن



سێ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا، لەبارەی رەوشی ھەرێمی کوردستانەوە نامەیەک ئاڕاستەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی دەکەن، هۆشداری دەدەن لەسەر فشارەکانی سەر هەرێمی کوردستان.

پاش ئەوەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، نامەیەکی ئاڕاستەی جۆ بایدن کرد و ھۆشداری لەبارەی ڕەوشی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان داوە، داوای نێوەنگیری ئەمریکای کرد بۆ دەستوەردان لە قووڵبوونەوەی قەیرانێک لەگەڵ حکومەتی ناوەندی لە بەغدا، ئاماژەی بەوەکرد ترسی داڕمانی هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەک هەیە، ئەگەر قەیرانەکان بەبێ چارەسەری بمێننەوە.

مایکڵ مەکۆل سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە و مایکل واڵتز ئەندامی ھەمان لیژنە و جۆ ویڵسۆن سەرۆکی لیژنەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نامەیەکیان ئاڕاستەی جۆ بایدن سەرۆکی وڵاتەکەیان کرد و داوادەکەن، بایدن ھەموو ھەوڵێک بخاتەگەڕ بۆ کۆتاییھێنان بە فشارەکانی سەر کورد و حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەلایەن گرووپە ھاوپەیمانەکانیی ئێران لە عێراق.

دەشڵێن، حکومەتی ھەرێمی کوردستان یەکێکە لە ھاوبەشە متمانەپێکراوەکانی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ئێستا کەوتووەتە ژێر فشاری ئابووری و سیاسی و یاساییەوە، پرسێکی دیکە بریتییە لە رێگریکردنی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە.

بەغدا فرۆشتنی نەوتی هەریمی کوردستانی لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٨ بە نایاسایی داناوە چونکە بە بێ ڕەزامەندی حکومەتی ناوەندی فرۆشراوە، عێراق دۆسیەکەی بردە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی و لە سەرەتای ئەمساڵدا تورکیا بە بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار غەرامە کرا، کاتێک ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی کە بنکەکەی لە پاریس بڕیاری لە بەرژەوەندی بەغدا دەرکرد.

لەبەرامبەردا تورکیا ڕۆیشتنی ڕۆژانە نزیکەی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان، هاوکات  ٧٥ هەزار بەرمیلی دیکەی نەوتی خاوی عێراقی لە ڕۆژێکدا لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە ڕاگرت.

ئەنقەرە داوا دەکات بەغدا دەستبەرداری ئەو غەرامەیە بێت و دۆسیەیەکی دیکەی ناوبژیوانی هەڵپەسێردراوی لە دژی هەڵبوەشێنێتەوە بۆ ئەوەی هەناردەکردن لە بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەستپێبکاتەوە، بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی نەوتەوە کورد بێبەشبووە  لە داهاتی لانیکەم پێنج ملیار دۆلار.

ئەو سێ کۆنگرێسمانە داوا لە بایدن دەکەن، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، باس لە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستا بکات.

به‌رپرسی یه‌كه‌ی ٧٠ی هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌: “به‌دوو درۆن هێرشه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌”
پێشت به‌رپرسی یه‌كه‌ی ٧٠ی هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌: “به‌دوو درۆن هێرشه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌”
حکومەتی هەرێم: سێ زرێپۆش دەفرۆشین
دواتر حکومەتی هەرێم: سێ زرێپۆش دەفرۆشین
ەیوەندیدار