شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: بەزاندنی سەروەری خاکی عێراق رەت دەکەینەوە



شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق دەربارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت ڕایگەیاند: ئەو هێرشە هەواییە تاوانکارییەی لە ڕێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کرایە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی چەند پێشمەرگەیەک و دژەتیرۆر و بەزاندنی سەروەری خاکی عێراق رەت دەکەینەوە و بە پێشێلکردنێکی بەرچاوی ئەو بەڵێننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتیانە دەزانین کە پەیوەندی هاوسێیەتی نێوان وڵاتان رێک دەخات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد: دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە پەلامارانە و بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی بێ دیفاع لەخاکی خۆیاندا تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتیە و شێواندنی ئاسایشی ناوچەکەیە بۆیە بە توندی ئیدانەی ئەم جۆرە پەلامارە تاوانکارییانە دەکەین و داوا لە حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێم و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە سنورێک بۆ ئەو تەراتێنە ئاسمانیەی دەرودراوسێمان دانێن، و داواش لە هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەین کە سستمی پێشکەوتووی دژەفڕینی درۆنەکان بۆ ئەو ئاسمانەمان دابین بکات کە بووەتە مەیدانی پێشبرکێی هێزە نەناسراوەکان!!

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وتیشی: جێی داخە کە سەرەرای شەهیدکردن و بریندارکردنی هاووڵاتی بێتاوان و سوتاندنی سەدان کێڵگە و گوند و ناردنی چەندین نامەی فەرمی نارەزایی هێشتا دژە سەقامگیرانی ئارامی عیراق و هەرێم بەردەوامن لە جێبەجێ کردنی پیلانە گڵاوەکانیان.

بۆ شەهید و قوربانیانی ئەم بۆردومانە سەری رێز دادەنەوێنین و سەرەخۆشی لە کەسوکارە سەربەرزەکانیان دەکەین و هیوای زوو چاکبونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

 

ڕاوێژكاری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی هۆکاری ھێرشەکەی سەر دژە تیرۆر بڵاودەکاتەوە
پێشت ڕاوێژكاری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی هۆکاری ھێرشەکەی سەر دژە تیرۆر بڵاودەکاتەوە
یونامی: سەروەری عێراق پێشێلکراوە
دواتر یونامی: سەروەری عێراق پێشێلکراوە
ەیوەندیدار