دوای خواردنی ژەمێک ماسی کەم برژاو دەست و قاچەکانی لەدەستدا



ژنێکی ئەمریکی دوای خواردنی ژەمێک ماسی کەم برژاو دەست و قاچەکانی لەدەستدا، ئەمەش سەرەتا بە ڕەشبوونەوەی ئەو ئەندامانەی جەستەی دەستیپێکرد.

ڕۆژنامەی “میرەر”ی بەریتانی، ئاماژەی بەوەکردووە ژنەکە کەناوی لۆرا باراخاسە و خەڵکی کالیفۆرنیایە تووشی هەوکردنی بەکتریا بووە، بەهۆی ئەوەی ماسی تیلاپیا (Tilapia)ی بەباشی ئامادەنەکردووە و وەک پێویست بەرلەخواردنی نەیبرژاندووە و دوای خواردنی بووە بەهۆی لەکارکەوتنی دەست و قاچەکانی.

دوای مانەوەی بۆماوەی مانگ و نیوێک لە نەخۆشخانە و وەرگرتنی چارەسەر بەهۆی هەوکردنی زۆرەوە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ئەو ژنە تەمەن ٤٠ ساڵە بەمەبەستی ڕزگارکردنی ژیانی، ناچاربوو ئەندامەکانی جەستەی ببڕێتەوە.

لۆرا، دایکی منداڵێکی تەمەن شەش ساڵانە، خۆی ماسییەکەی ئامادەکردووە و خواردویەتی، بەوتەی هاوڕێیەکی بەهۆی ڕووداوەکەوە “نزیکبووە ژیانی لەدەست بدات.”

ئانا مێسینا هاوڕێکەی بە میدیا ناوخۆییەکانی ڕاگەیاندووە، “ئەوە قورس بوو لەسەر هەموومان، شتێکی ترسناکە. دەکرا ئەمە بەسەر هەریەکێکماندا بێت، نزیک بوو ژیانی لەدەست بدات.”

ئێران دۆلارەکانی عێراق قووت دەدات
پێشت ئێران دۆلارەکانی عێراق قووت دەدات
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی
دواتر بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی
ەیوەندیدار