تورکیا؛ شەپۆلێکی نوێی ڕەگەزپەرستی لە دژی گەشتیاران دەستیپێکردووە



لە شاری ترابزۆنی باکووری تورکیا هێرش کرایە سەر گەشتیارێکی کوەیتی و خێزانەکەی ئەوەش ناڕەزایی کوەیتی لێکەوتەوە.
هەرچەندە بەرپرسانی تورکیا دەستگیرکردنی ئەنجامدەری هێرشەکەیان ڕاگەیاند، بەڵام ئەو پەلامارە کاردانەوەی توندی لە ناوخۆی کوەیت دروست کردووە و عەبدوڵا موزەف ئەندامی پەرلەمانی وڵاتەکە ڕایگەیاند ڕێ بە سووکایەتیکردن بە کەرامەتی هاووڵاتییەکانمان نادەین و داوای لە وەزارەتی دەرەوەش کرد هەڵوێستی هەبێت.
هێرشکردنە سەر گەشتیارە کوەیتییەکە لە چوارچێوەی شەپۆلێکی نوێی ڕەگەزپەرستیدا دێت کە لە تورکیا سەریهەڵداوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا وێنەی هەندێک نووسین لەسەر دیواری چەند ناوچەیەك بڵاوبووەتەوە کە تێیدا داوا دەکرێت “عەرەب بکوژن”.
پێشتریش لە شاری ئیستانبوڵ کەسانی نەناسراو پەلاماری گەشتیارێکی فەرەنسییان دا.
لە کاتی هەڵبژاردنەکانی ڕابردووشدا هەندێك سیاسەتمەدار لە رێی دژایەتیکردنی عەرەب و بە تایبەتیش سوورییەکانەوە هەوڵیان دەدا دەنگ کۆبکەنەوە.

108 پارت لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان دوورخرانەوە
پێشت 108 پارت لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان دوورخرانەوە
ئاوات شێخ جەناب: حکومەتی هەرێم ئازادە قەرزەکەی بەغدا بۆ چ مانگ خەرج دەکات
دواتر ئاوات شێخ جەناب: حکومەتی هەرێم ئازادە قەرزەکەی بەغدا بۆ چ مانگ خەرج دەکات
ەیوەندیدار